مانگى شەش
خشتەى موچە راگەیەندرا؛ بەیانى دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت
964+
وریا فەتاح
خشتەى موچەى مانگى شەشى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەندراو سبەینێ دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت.
وەزارەتى دارایى و ئابورى خشتەى موچەى مانگى شەشى فەرمانبەرانى بڵاوکردەوە و سبەینێ سێشەممە 2.9.2025 دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت و 4ـى مانگ، کۆتایى بە دابەشکردنەکە دێت.
بەپێى خشتەکە، سبەینێ (خانەنشینى شارتى، خاوەن پێداویستى تایبەت، زیندانییە سیاسییەکان+ بەرکەوتوانى کیمیاباران، کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، خانەنشینى پێشمەرگە، دارایى و ئابورى، دەستەى دەستپاکى، دەستەى وەبەرهێنان، دەستەى ژینگە، دەزگاى مین، ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم، کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن، دیوانى چاودیرى دارایى و مافى مرۆڤ)، موچەکانیان وەردەگرن.
رۆژى چوارشەممەش هەریەک لە (ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستى، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنى دادوەرى، پلاندانان، بازگانى و پیشەسازى، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاند، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و شارەوانى و گەشتوگوزار)موچەکانیان وەردەگرن.
رۆژى پێنجشەممەش بە دابەشکردنى موچەى (کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى، رۆشنبیرى و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروبارى ئاینى، خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سەرۆکایەتى پەرلەمان، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران، سەرۆکاتى هەرێم، پێشمەر و دیوان و لیواکان، یەکەى 70 و 80، بەڕیوەبەرایەتى پۆلیسى دام و دەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنى ئاسایش و دەزگاى ئاسایش، هێزى زێرەڤانى و فەرماندەى بەرگرى فریاکەوتن)، کۆتایى بە دابەشکردنى موچەى مانگى شەش دێت.