زانکۆی کەرکوک وێنە: سۆشیاڵ میدیا
بڕیارێک لەلایەن پارێزگارەوە
خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک ئازادن بە هەر زمانێک بیانەوێت وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەنەوە
ژێوار خدر
لەمەودوا خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک ئازادن بە هەر زمانێک کە دەیانەوێت وەڵامی تاقیکردنەوەکانیان بدەنەوە و پرسیارەکانیش لەمەودوا بۆ زمانی کوردی وەردەگێڕدرێن .
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراق جەختمان کردەوە، کە خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک ئازادن بە هەر زمانێک بیانەوێت لە تاقیکردنەوەکاندا وەڵام بدەنەوە.
دەشڵێت، سەرۆکی زانکۆی کەرکوک ئاگادار کراوەتەوە کە کۆلێژەکان رابسپێرێت ئامادەکاری تەواو بکەن و پرسیارەکان بۆ زمانی کوردی وەرگێڕن، هەروەها خوێندکارانیش بە هەر زمانێک کە مەبەستیان بێت وەڵام بدەنەوە.