"250 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 500 کەسیش بریندارن"

ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان تادێت بەرزتر دەبێتەوە

شۆڕش قادری

ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان تادێت بەرزتر دەبێتەوە و بەگوێرەی هەندێک لە ئامارەکان تا ئێستا 250 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 500 کەسیش بریندارن.

درەنگانی شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلە بە پێوەری ریختەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئەفغانستانی و نزیک لە مەرزی پاکستانی هەژاند.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری بەرپرسانی تەندروستی ئەفغانستان بڵاویکردووەتەوە، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان و تا ئێستا 250 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 500 کەسی دیکەش برینداربوون، تادێت ئاماری قوربانیانیش زیاتر بەرزدەبێتەوە، ئەوە جگە لەوەی کە زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ویلایەتی نەنگەرهار زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.