نزمە
نرخى نەوت لەخوار 68 دۆلارەوەیە
964+
وریا فەتاح
سەرەڕای بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری گۆڕانكاری و سەرهەڵدانەوەی شەڕ، بەڵام ئەمڕۆ نرخی نەوت، مەیلەو بە جێگیرى مایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 1.9.2025 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 67.19 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 63.74 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەشێوەیەک برێتنت 29 سەنت و تێکساس 27 سەنت دابەزیون.
هەرچەندە ماوەیەکە گۆڕانکارى زۆر لە نرخى نەوت روونادا و تا ئاستێک جێگرە، بەڵام ئەگەرى دروستبوونى شەڕێکى تر لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جموجۆڵەکان، وایکردووە نرخى نەوت بەرەو بەرزى هەنگاو نەنێت.