هێرشەکەى ئەمریکا هۆکارە

نرخى نەوت بەرز بووەوە

964+

وریا فەتاح

ئەو شەڕە خێرى وڵاتانى هەناردکارى نەوتى تێدایە، تادێت نرخەکەى بەرز دەبێتەوە، هێرشەکەى شەوى رابردووى ئەمریکا و ئەگەرى داخستنى گەروى هورمز، نرخى یەک بەرمیلى بۆ بن 79 دۆلار بەرز کردووەتەوە.

بەیانى دووشەممە، لەکاتى کردنەوەى بازاڕى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 78 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەرچى نەوتی خاوی تێكساسە،  بۆ 70 دۆلار و 06 سەنت بەرز بووەتەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیە لە نرخى نەوت پەیوەستە بە هێرشەکەى شەوى رابردووى ئەمریکا بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانى ئێران و ئەگەرى داخستنى گەرووى هورمز.

هەر لەوکاتەوەى شەڕەکە دەستى پێکردووە لە ماوەى کەمتر لە دوو هەفتەدا نرخى هەر بەرمیلێک نەوت 10 دۆلار و شتێک بەرز بووەتەوە، ئەمەش لە قازانجى وڵاتانى هەناردکارى نەوتە.

شەڕی ئێران و ئیسرائیل کێشەی گەورە بۆ هەناردەکردنی نەوت...

شەڕی ئێران و ئیسرائیل کێشەی گەورە بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق دروست دەكات