نزیکەی %50ـی مۆلیدەی گەڕەکەکانی هەرێمی کوردستان پێک دەهێنێت

پڕۆژەی رووناکی سێ هەزار و 200 مۆلیدەی کوژاندووەتەوە

ژێوار خدر

ماوەی چەند مانگێکە کارەبای 24 کاتژمیری گەیشتووەتە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەر یەک لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و بڕیاریشە تا کۆتایی ساڵی 2026 بگاتە سەرجەم کوردستان و بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمیش ئەم هەنگاوە تا ئێستا خزمەتێکی گەورەی بە ژینگەی ئەو شارانە کردووە چونکە بەهۆیەوە نزیکەی %50ـی مۆلیدەی گەڕەکەکانی هەرێمی کوردستان کوژێنراونەتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم دەڵێت، “پڕۆژەی رووناکی تەنیا کارەبای 24 کاتژمێری ناگەیەنێتە هاوڵاتییان، بەڵکو بە کوژاندنەوەی مۆلیدەی گەڕەکەکانیش ژینگەیەکی پاکتر بۆ کوردستان دابیندەکات و تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 200 مۆلیدەی گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە

دەشڵێت، کوژاندنەوەی ئەم بڕە لە مۆلیدەکان نزیکەی %50ـی مۆلیدەی گەڕەکەکانی هەرێمی کوردستان پێک دەهێنێت و

ئەم هەنگاوە هاوتایە لەگەڵ کەمکردنەوەی 600 هەزار تۆن گازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن ساڵانە لە ژینگەدا.