تۆپەڵە موویەک لە سکى نەخۆشێک دەرهێنار..وێنە: وەزارەتى تەندروستى عێراق
کۆتایى بە ئازارەکەى هات
بە نەشتەرگەری؛ تۆپەڵە موویەک لە سکى ژنێکدا دەرهێندرا
964+
وریا فەتاح
لە رووداوێکى پزیشکیی دەگمەن و سەرکەوتوودا لە بەغدا، تیمێکى نەشتەرگەرى لە نەخۆشخانەى فێرکارى کۆئەندامى هەرس و جگەر لە شارى پزیشکى، بە سەرکەوتوویى تۆپەڵە مویەکى زۆریان لە گەدەى ژنێکى تەمەن 35 ساڵ دەرهێنا.
وەزارەتى تەندروستى عێراق بڵاوى کردەوە کە ئەم ژنە ماوەیەک بوو بەدەست ئازارێکى زۆرى سک و رشانەوەى بەردەوام و چەندین کێشەى دەروونیشەوە دەیناڵاند.
وەک باسى دەکات، پاش ئەنجامدانى پشکنینى ورد و تیشکى و ناوسکى، تیمى پزیشکى بڕیارى نەشتەرگەرییان دا، بۆیە بە یارمەتى تیمى بێهۆشکردن و پەرستاران، نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویى کۆتایى هات و تەواوى تۆپەڵە موەکە بەسەرکەوتوویی دەرهێنرا.
ئاشکراشى کردووە، لە ئێستادا نەخۆشەکە تەندروستییەکى جێگیرى هەیە و چاکبووەتەوە.