کار لە پڕۆژەی رووناکی دەکرێ

ئەمڕۆ 10 گەڕەکی سۆران بێ ئاو دەبن

964+

ئەحمەد مستەفا

ئاوی سۆران ئاگاداری 10 گەڕەکی ناوەندی ئیدارەکەی دەکات، ئەمڕۆ یەکشەممە 31.8.2025، بەهۆی کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی ناتوانن ئاوی خواردنەوەیان پێ بگەیەنن.

هەریەک لە گەڕەکەکانی، (بارزان، ئسقلا، شەهیدانی بارزان، کاولۆکان، خەبات، گەڵالە، شۆرش، بەشێکی وەستا رەجەب، هەرێم هندرێن، برایەتی مەتار) دەگرێتەوە.

ئاوی سۆران لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی باسی لەوەکردووە، بەهۆی کارکردنی تیمی سیستەمی کارەبای رووناکی لە پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ، ئاو دوا دەخرێت بۆ ڕۆژی دووشەممە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە وەک هۆشیارییەک بۆ دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە داوای کردووە، ئەمڕۆ  دەست بە ئاوەوە بگرن، تا سبەی دووشەممە 1.9.2025 ئاویان پێ دەگەیەنن.

"ئەگەر لە سۆرانی جومعان دەتوانی بێ بەرامبەر قژت چاک بکەیت"