نووسراوى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم؛
“دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی لە تەمەنی 65 ساڵی خانەنشین دەبن”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دارایی هەرێم، ته‌مه‌نى خانه‌نشینبوونى دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی به 65 ساڵ دیاریكرد و دوو پاتیشیكردووه‌ته‌وه كه درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتیان بۆ ئه‌نجام نادرێت.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی، كە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، لە 24.8.2025 واژۆى كردووه ئه‌م ه‌ته‌مه‌نه‌ى بۆ خانه‌نشیبوونى ئه‌م توێژه دیاریكردووه و ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌م دیاریكردنه تایبەتە بە رێنوێنیی ژمارە 8ی ساڵی 2025 كه ئاماژە بە تەمەن و چۆنیەتیی خانەنشینكردنیان دراوە.
دارایی بڕیار داوە “تەمەنی یاسایی خانەنشینیی دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی لە هەرێمی كوردستاندا بە تەواوكردنی تەمەنی 65 ساڵی بە رۆژ و مانگ و ساڵ، حەواڵەی خانەنشینی دەبن”.
سه‌باره‌ت به موچه‌كانیشان جەختی كردۆتەوە، كه مووچەی خانەنشینیان بەپێی حوكمەكانی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارەی 9ی ساڵی 2014ی هەموواركراو ده‌بێت و ده‌شڵێت “درێژكردنەوەی ماوەی خزمەت بۆ دادوەران و ئەندامانی داواكاری گشتی لە هیچ بارێكدا بێت ئەنجام نادرێت”.
هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌كه، ئەم رێنوێنی و بڕیارە لە 1.1.2025 ـه‌وە كاری پێدەكرێت.