دەوامەکەیان گۆڕی

تا کاتژمێر 4:30 خولەک دەروازەی زێت لە دەوامن

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زێت، گۆڕانکاری لە کاتی دەوامی فەرمانبەرانەی دەروازەکەی ڕاگەیاند، لە سبەینێ هەینیەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئاگاداری نامەیەکدا کە 964 بینوویەتی کۆمەڵگەکە دەڵێ، کاتی دەوامی دەروازەکەیان گۆڕیوە و تا کاتژمێر 4:30 خولەک فەرمانبەران لەدەوام دەبن.

بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەروازەی دەرەجیک، لەپێناو بەرژەوەندی گەشتیاران و هاوڵاتیان.

دەوامی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی دەستپێدەکات تا کاتژمێر 4:30ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

هەروەک دەروازەکە باسی کردووە، بڕیارەکە لە سبەینێ هەینییەوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

دەروازەى نێودەوڵەتى زێت بەڕووى گەشتیاراندا کرایەوە

دەروازەى نێودەوڵەتى زێت بەڕووى گەشتیاراندا کرایەوە