127 قوتابخانە پشت بە سیستمی سۆلار دەبەستن

حەوت قوتابخانەی دیکە لە کوردستان وزەی خۆریان بۆ دابین دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

ژمارەی ئەو قوتابخانە حکومییانەی لە هەرێمی کوردستان پشت بە وزەی خۆر دەبەستن دەبێتە 127 قوتابخانە.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسیویەتی، “رێکخراوی یونیسێف پاڵپشتی وەزارەتی پەروەردە دەکات بۆ ئەوەی حەوت قوتابخانەی دیکە وزەی خۆریان بۆ دابین بکرێت، بەوەش ژمارەی ئەو قوتابخانانەی پشت بە وزەی خۆر دەبەستن دەبن بە 127 قوتابخانە”.

کێشەی کارەبا ساڵانێکە لە عێراق و لە هەرێمی کوردستانیش زۆرترین ناڕەزایی و مشتومڕی لێکەوتووەتەوە، ئێستاش هەوڵێک هەیە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو ناوچەکانی کوردستان لەڕێی پڕۆژەی رووناکی و لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتییان روویان لە سیستمی سۆلار كردووە، هەر لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە هەزار هاوبەشی كارەبا خۆیان لەو سیستمه تۆمار كردووە.

قوتابخانه‌یه‌كى سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش بوو به‌ خاوه‌ن...

قوتابخانه‌یه‌كى سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش بوو به‌ خاوه‌نى كاره‌باى وزه‌ى خۆر

81 قوتابخانە بە وزەی خۆر رووناک کرانەوە

81 قوتابخانە بە وزەی خۆر رووناک کرانەوە