لە دەڤەری گەرمیان

دوو ئۆتۆمبێل وەرگەڕان و پێنج کەس برینداربوون

شۆڕش قادری

لە سەر رێگای کەلار – دەربەندیخان و کفری دوو تۆتۆمبێل وەرگەڕان و پێنج کەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 20.2.2026 و لەسەر رێگای نیوان کەلار – دەربەندیخان و بەدیاریکراوی لە نزیک گوندی ئاوەخێری، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مسیوبوشی وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی کەلار رۆیشتووە، بریندارەکان شۆفێر و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەن، لەدایک بووی ساڵی 1978 و 1989 و 2014ـن، هەموویان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلائەحمد کەلاری کراون لەناحیەی باوەنوور.

هەر ئێوارەی ئەمڕۆ نئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سینترا لە نزیک ملەی ناساڵەح لەکفری وەرگەڕا، بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون کە شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە بوون.

بریندارەکان لەدایک بووی ساڵی 1965 و 1967ـن و رەوانەی نەخۆشخانەی کەلار کراون،  لێکۆڵینەوە لە هەردوو رووداوەکە دەستیپێکردووە.