شوێنەکەش پوخت و خاون دەشۆردرێ

شەوانی هەینی نزیکەی 10 تۆن زبڵ و خاشاک لە عەلوەی هەولێر کۆدەکرێتەوە

شۆڕش قادری

هەموو شەوانی هەینییەک نزیکەی 10 تۆن زبڵ و خاشاک لە عەلوەی هەولێر کۆدەکرێتەوە و دەگوازرێتەوە بۆ زبڵخانەی کانی قڕژاڵە.

ژیار جەلال بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ـی وت، “تیمەکانمان لە کۆتایی هەفتەدا و هەموو شەوانی پێنجشەممە لەسەر هەینی، هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ پاککردنەوە و شۆردنی گومرگی سەوزە و میوەی هەولێر ئەنجام دەدەن”.

“لە هەر هەڵمەتێکدا نزیکەی 10 تۆن زبڵ و پاشماوە کۆدەکرێتەوە و دواتر رەوانەی زبڵخانەی کانی قڕژاڵە دەکرێت”، ژیار جەلال وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەسوود وەرگرتن لە چۆڵبوونی جادە و شەقامەکان لەو کاتانەدا، تیمەکانیان بە شۆفڵ و قەلاب و تانکەری ئاو کارەکەیان بە باشترین شێوە ئەنجام دەدەن.