دهۆک

دوو مین لە نزیک گەلیی بالندا پوچەڵکرانەوە

ژێوار خدر

لە نزیک پڕۆژەی گەشتیاریی کۆرنیشی گەلیی بالندا لە ناحیەی شێلادزێ، دوو مین دۆزرانەوە و پوچەڵ کرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین، رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 29.8.2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دهۆک، ئاگادارکردنەوە لە بوونی دوو مین، لە گەلیی بالندا لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی

دەشڵێت، مینەکان جۆرەکانی V69 و VS50بوون، هەردوو مینەکە پوچەڵ کراونەتەوە و هیچ مەترسییەک نەماوە.