سلێمانى

دادگاى تێهەڵچونەوە لەسەر دادوەرێکى ساختە روونکردنەوە دەدات

وریا فەتاح

دادگاى تێهەڵچوونەوەى سلێمانى رایگەیاند، لەهەندێك تەلەفزیۆن و دەزگای میدیایی چاوپێكەوتن و لێدوانی كەسێك بڵاو دەكرێتەوە بەناوی (سامان سەید عەتار) كە گوایە دادوەرە و وەكو دادوەر لێدوان دەدات، بەڵام ئەو کەسە دادوەر نییە.

لە روونکردنەوەیەکدا دادگاکە دەڵێت، ئاگاداری هەموو لایەك دەكەینەوە كە ئەو كەسە دادوەر نییە و سەربە هیچ دامودەزگایەكی دادوەری نییە، نە ئێستا و نە لە رابردووش دادوەر نەبووە، بۆیە قبوڵكراو نییە هیچ دەزگایەكی میدیایی وەكو دادوەر بیناسێنێت.

” ئێمە وەكو سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسە و هەركەسێكی هاوشێوە تۆمار دەكەین بەتۆمەتی بەكارهێنانی نازناوی دادوەر بەشێوەیەكی ناراست.