تەندروستی گەرمیان: بە دەرمان و پێداویستی پزیشکی هاوکاریی رۆژئاوا بکەن - وێنە: 964
رێنمایی دەرچووە
تاقیگەکانی گەرمیان بچن لە تەندروستی شارەکە خۆتان تۆماربکەن
ئەحمەد مستەفا
تەندروستی گەرمیان دەیەوێ، سەرجەم تاقیگە تایبەتەکان ئاگادار کات کە لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی تاقیگە تایبەتەکان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڕیاری داوە تۆماری سەرجەم تاقیگەکان بکات.
تەندروستی شارەکە لە بڵاوکراوەیەکدا، ئاگاداری سەرجەم تاقیگە تایبەتەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکاتەوە کە مۆڵەتیان لەلایەن سەندیکای کارمەندانی تەندروستی یان سەندیکای بایەلۆجی یاخود کۆمەڵەی کیمیایی و فیزیایی کوردستانەوە پێدراوە، هەستن بە تۆمارکردنی تاقیگەکانیان.
ئەوەش لە بەشی تاقیگەکانی سەر بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، وە ماوەی تەنیا 10 رۆژ بۆ پڕۆسەکە دانراوە و لە 1.9.2025 بۆ 10.9.2025 بەردەوام دەبێ.
پێداویستییەکان:
1. پێشکەشکردنی ناوی تاقیگە.
2. هێنانی مۆڵەتی تاقیگە.
3. پێشکەشکردنی شوێنی تاقیگە (لای پزیشکە یان سەربەخۆیە).
4. ناوی سیانی کارمەندانی تاقیگە لەگەڵ مۆڵەتەکانیان.
5. جۆری تاقیگە (لاوەکی یان سەرەکی).
6. پێشکەشکردنی لیستی ئامێرەکانی تاقیگەکە.
7. پێشکەشکردنی زانیاریی لەبارەی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامی دەدات.