دیمەنێکی یەکێک لە گوندەکانی هەرێمی کوردستان _ وێنە: 964
پلەی گەرما لە 43 پلە تێناپەڕێ
کەشەکە تاڕادەیەک سەقامگیر دەبێت
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژە کەشەکە تاڕادەیەک سەقامگیر دەبێت و پلەی گەرماش لە 43 پلە تێناپەڕێ.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 27.8.2025 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێ و پلەی گەرماش هاوشێوەی دوێنێ دەبێت.
بۆ سبەی پێنجشەممەش ئاسمان هەروا بە سافی دەمێنێتەوە، پلەی گەرماش گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 43 پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەرانیش وەک هەمیشە فێنک ترین شوێنی کوردستان دەبێت بە 34 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینێکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
سۆران: 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی