لە هەولێر دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە

ئەو ژنەی رێگای بە تێپەڕبوونی ئەمبوڵانسێک نەدا سزای دارایی درا

964+

توانا نەقی

ئەوشوفێرە ژنەی لە یەکێک لەشەقامەکانی شاری هەولێر پێشینەی هاتوچۆی بە ئەمبوڵانسێک نەدا، ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەر داگیرا و سزای دارایش درا.

هێمن حەمەدئەمین وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پەیجی هاتوچۆوە رایگەیاند، دوای ئەو ئەو شۆفێرە لە یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر رێگەی بە ئەمبوڵانسێکی گواستنەوەی نەخۆش نەداوە تێپەڕێت ئێستا ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر کراوە،

دەشڵێت، دوابەدوای ئەو کارە مەفرەزەکانیان دەستیان کردووە بە بەدواداچوون و ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە و سزای دارایی ژنە شۆفێرەکەشیان داوە.

هاوتوچۆ دەڵێت، هەر شۆفێرێک ئەمبوڵانسی گواستنەوەی نەخۆش کەوتە دوایەوە دەبێت دەستبەجێ رێگاکەی بۆ بکاتەوە و پێشینەی تێپەڕین بۆ ئەموڵانسەکەیە.

منداڵێک ئۆتۆمبێلێکی لێخوڕی، ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەرد...

منداڵێک ئۆتۆمبێلێکی لێخوڕی، ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەرداگیرا