لەم هەفتەیەدا

کامێراکانی نێوان سلێمانی – تاسڵوجە دەکەونە کار

964+

ژووری هەواڵ

ئەم هەفتەیە، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی، لە رێگەکانی نێوان سلێمانی – تاسڵوجە و سلێمانی – وارماوە، دەکەونە کار و بەپێی ئەو خێراییانەی کە لە هێماکانی هاتووچۆ دانراون، خێرایی ئۆتۆمبێل تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 26.8.2025، هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی رۆژی 28.8.2025ـەوە، کامێراکانی رێگەی نێوان سلێمانی – تاسڵوجە بە سیستەمی وەن پۆینت و کامێراکانی نێوان سلێمانی – وارماوە بە سیستەمی پۆینت تو پۆینت، دەکەونە کار.

ماوەی لێبووردن لە کامێراکانی خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک پێنج کیلۆمەترە، واتا ئەگەر خێرایی لە رێگەیەک 60 کیلۆمەتر بێت نابێت لە 65 کیلۆمەتر خێرات لێبخوڕیت، وە ماوەی لێبووردن بۆ بارهەڵگر سێ کیلۆمەترە.

“سەبارەت بە میکانیزمی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕەوی لەو کامێرایانەی بە سیستەمی Point to Point کار دەکەن، تێکڕای خێرایی لە هەموو کامێراکان هەژمار دەکرێت”، هاتوچۆی سلێمانی وا دەڵێت.

دەشڵێت، لە نێوان دوو کامێرا پێویستە شۆفێر بە خێرایی ریگەپێدراو کە دیاریکراوە شۆفێری بکات، بە پێچەوانەوە سزای دیاریکراو دەدرێت، هەروەها لەنێوان کامێراکانی دیکەدا ئەگەر شۆفێر لەسەر تیژڕەوی بەردەوام بوو هەمان سزا دووبارە دەیگرێتەوە.

دووسایدەکەی حاجی ئۆمەران 70% کارەکانی تەواو کراوە

دووسایدەکەی حاجی ئۆمەران 70% کارەکانی تەواو کراوە