دیمەنێکی ناو خواردنگەکە. فۆتۆ: تەندروستیی دهۆک
بەهۆی نانخواردن لە خواردنگەیەک
ژەهراویبوون لە دهۆک گەیشتە زیاتر لە 120 کەس
ژووری هەواڵ
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی نانخواردن لە خواردنگەیەکی دهۆک ژەهراویبوون، گەیشتە زیاتر لە 120 کەس.
ئەمڕۆ سێشەممە 26.8.2025، مەتین جەمیل، وتەبێژی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 120 کەس بەهۆی خواردن لە یەکێک لە خواردنگەکانى شارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون.
“بەشێک لەو کەسانەی کە رەوانەی نەخۆشخانە کراون چارەسەریان وەرگرتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە”، تەندروستیی دهۆک وا دەڵێت.
بەپێی زانیارییەکان، رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی خواردنگەکە گیراوەتە بەر و لەلایەن لیژنەپەیوەندیدارەکانەوە خواردنگەکە داخراوە.