"تەرمەکەی دەرهێنرایەوە"

گەنجێک لە رووباری خانکێ خنکا

شۆڕش قادری

گەنجێک لە ئاوی رووباری خانکێـدا خنکا و تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆک دەرهێنرایەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆک، کاتژمێر 6:55 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 25.8.2025 پەیوەندی بە تیمی مەلەوانی بەرێوەبەرایەتییەکە لە بنکەی پاراستنی رووباری خانکێ کراوە کە گەنجێک بەناوی (م، خ) و خەڵکی کۆمەڵگای ریسالە کەوتووەتە ناو رووبارەکە و خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ تیمە مەلەوانییەکە چوونەتە شوێنی و توانیویانە تەرمی گەنجەکە لە ئاو دەربهێننەوە و رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.