63 فەردەش ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا
لە پێنجوێن 26 کوورەى دروستكردنى خه‌ڵوز تێکدران خاوه‌ن كووره‌كانیش ده‌ستگیر نه‌كراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ له سنوروى قه‌زاى پێنجوێن توانیویانه 26 كووره‌ى دروستكردنى خه‌ڵوز تێكبده‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر 63 فه‌رده خه‌ڵوزدا بگرن.
كووره‌كان، له گونده‌كانى سەربەڵخە، بەردەبەلەک، دۆڵەچەوت و دۆڵە سوورى ناحیه‌ى ناڵپارێزى سه‌ر به‌م قه‌زایه تێكدراون و مەفرەزەیەکى هاوبەشى بەشى پۆلیسى دارستانى پێنجوێن، بنکەى پۆلیسى دارستانى ناڵپارێز، یاریدەدرێتى ئاسایشى ناڵپارێز، ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامدراوه.
جگه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى فه‌رده خه‌ڵوزه‌كان، مه‌فره‌زه‌كه ژمارەیەک دارى بڕدراویشیان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه، كه ئاماده‌كرابوون بكرێنه خه‌ڵوز.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی باس له‌وه‌ده‌كات، لە شوێنى خەڵوزکردنەکە هیچ کەسێک نەبینراوە، به‌ڵام ئه‌وان پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان رێکخستووە بۆ وەرگرتنى ریکارى یاسایی لەلایەن دادوەرى لێکۆڵینەوەوە، ده‌شڵێت “بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەى خاوەنى کورە خەڵوزەکان”.