نرخیشی هەرزانترە
چێشتخانه‌یه‌ك له بری خه‌ڵوز توێكڵی گوێز به‌كار ده‌هێنێت
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
چێشخانەیەك لە ئیسكان لە جیاتی خەڵوزی دار، توێكلی گوێز بەكاردەهێنێ بۆ كارەكانی، خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌ڵێت، توێكڵی گوێزه‌كه هه‌رزانتر ده‌وه‌ستێت.
محه‌مه‌د عادل خاوەنی چێشتخانەیەكه له ئیسكانی هه‌ولێر، به 964ی وت، “ماوەی مانگێكە توێكلی گوێز بەكاردەهێنم، رۆژانە دوو فەردە دەسووتێنم، نرخی یەك فەردە هەزار دینارە، لە بەرامبەردا نرخی یەك فەردە خەڵوزی دار 18 هەزارە”.
وتیشی، “توێكڵەكه لە كارگەیەك دەكڕین، كە كاری فرۆشتنی گوێزی پاككراو دەكات، بۆنیشی نییە كاتێك ده‌سووتێت، زیانیشی بۆ ژینگە نییه، چونكە پێویست ناكات دار ببڕییەوە و بیسووتێنی و بیكەی بە خەڵوز”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دوای ئەوەی گوێزەكان دەردەهێنرێن، توێكڵەكانی لە رێگەی بەكارهێنانەوە بۆ كاری ئاگری چێشتخانه سوودی لێدەبینرێت.
بە پێی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2008و یاسای ژمارە 10ی ساڵی2012 سزای ئەو کەسانە دەدرێت دار ببڕنه‌وه، كە به بڕی 100 هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە 200 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، غه‌رامه ده‌كرێن، هەندێک جار زیندانیکردنیشی له‌گه‌ڵدایه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا