هەولێر

فێستیڤاڵی ساڵانەی سوڵتان موزەفەرەدين دەستیپێكرد

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمشەو لە رێورەسمێکی تایبەتدا بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی مەولود، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، فێستیڤاڵی ساڵانەی سوڵتان موزەفەرەدین دەستیپێكرد.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، ئەمشەو یەكشەممە 24.8.2025 سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی سوڵتان موزەفەرەدین، بە خوێندنەوەی مەولوود، لە شوێنەواری مێژوویی منارە، دەستی بە کارەکانی فێستیڤاڵی ساڵانەی سوڵتان “موزەفەرەدین” کرد.

ئاماژە بەوەش كراوە، فێستیڤاڵەکە بە درێژایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و تێیدا چالاکی هونەری، رۆشنبیری، ئایینی و مێژوویی تایبەت بەو بۆنەیە پێشکەش دەکرێت، هەروەها رووی جوانی و لێبوردەیی ئایینی و ئایینداریی شاری هەولێر دەخرێتەڕوو.

وەك لە وێنەكانی فێستیڤاڵەكەدا دەردەكەوێت، پارێزگای هەولێر و ژمارەیەك لە كەسایەتیی شاری هەولێر بەشداریی كردنەوەی فێستیڤاڵەكەیان كردووە.