هەواڵەکان

دەوربەری لالەزار داخراوە و شەش رۆژیشە چادر هەڵدراوە

ژووری هەواڵ

یەک رۆژ پاش ئاڵۆزییەکان رێگەی هاتن و چوون لای لالەزار ئاسایی کرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە رێگاکانى گەیشتن بە هۆتێل لالەزار و ماڵەکانى دەورووبەرى داخراون و هێزە ئەمنییەکان رێگە نادەن خەڵک و میدیاکان لە لالەزار نزیک ببنەوە.

دەرچووانی کۆلێژەکانی خانەقین، کە لە زانکۆی گەرمیان خوێندوویانە و عێراق دایان نامەزرێنێ بەهۆکاری ئەوەی متمانەی بە زانکۆکە نەداوە، بووە بەهۆکاری ئەوەی شەش رۆژە ژمارەیەک لەو دەرچووانە چادریان لە بەردەم کۆلێژەکەیان هەڵکردووە و هەرچیان کردووە، دەیانەوێ عێراق دڵی نەرمبێ و دان بە زانکۆی گەرمیان بنێ، تا دامەزراندن و هەلی خوێندن بیانگرێتەوە.

پیاوەکانی ئاگرکوژێنەوەی هەڵەبجە، تەمەنیان هەڵکشاوە و پێداویستییەکانیان کەمە، وا هەفتەیەک بەسەر ئاگرەکەی هەڵەبجە تێدەپەڕێ کە 72 کاتژمێری خایاند، وە پێنج هەزار دۆنم دارستانی سروشتی سوتاند و 36 دۆنم لە باخی سێ گوند و 475 کیلۆ بنێشت لە ناوچوون.

ژینگه‌پارێزێك لە چه‌مچه‌ماڵ، هەر ئەوەنییە ئاڕاستەی خەڵک بکات بە خەمی ژینگەوەبن و بیپارێزن، ئەوەتا لەماڵەکەی خۆی دەفرە ئاو و دانەوێڵەی داناوە، هەر باڵندە و پەلەوەرێک بە ناو ماڵ و بەردەم دەرگاکەیاندا تێپەڕێ، دەتوانێ بێ بەرامبەر خۆراکی ئەو ژەمەی بخوات.