سلێمانى
رێگە بە کەس نادرێت؛ رێگاکانى نزیک لالەزار داخراون
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
رێگاکانى گەیشتن بە هۆتێل لالەزار و ماڵەکانى دەورووبەرى داخراون و هێزە ئەمنییەکان رێگە نادەن میدیاکان لە لالەزار نزیک ببنەوە.
بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، هێزێکى زۆرى ئەمنى لە دەوروبەرى هۆتێل لالەزار جێگیرکراون و رێگاکانى گەیشتن بە هۆتێل لالەزار داخراون.
باسى لەوەشکرد، رێگە بە رووماڵى میدیاکان نادرێت و ناهێڵن لە هۆتێلەکە و ماڵەکانى دەورووبەرى لالەزار نزیک ببنەوە.
شەوى 21 لەسەر 22ـى ئابى 2025، هێزێکى زۆرى ئەمنى کە حکومەتى هەرێم بە هێزى یەکێتى ناوى دەبات، هێرشى کردە سەر هۆتێل لالەزار کە لاهور جەنگى و هێزێکى لەوێدابوون و دواى رووبەڕووبوونەوەیەکى چەکدارى، سەرەنجام بە دەستگیرکردنى لاهور جەنگى و ژمارەیەک بەرپرس و چەکدارى سەر بە لاهور کۆتایى هات و بەهۆى شەڕەکەشەوە هۆتێل لالەزار و ماڵ و پڕۆژەکانى دەورووبەرى، زیانى زۆریان پێگەیشت.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح