500 گوڵ چێندران

هەولێر هەڵەبجەی بە گوڵ رازاندەوە

توانا نەقی

رازاندنەوەی شەقامەکانی هەولێر بە گوڵ چاندن بەردەوامە و ئەمڕۆش شەقامی هەڵەبجە سەدان گوڵی جۆراوجۆری تیادا جێندرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، بەردەوامن لە بەرزکردنەوەی رێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر رۆژانە لە رێگای تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارک و باخچەکان هەڵمەتی گوڵ و نەمام چاندن ئەنجام دەدرێت.

هەڵمەتەکان لە شوێنە گشتییەکان و شەقام و دوورگە ناوەندییەکان بەرێوەدەچێت.

بۆ ئەمڕۆش زیاتر لە 500  گوڵ لە شەقامی هەڵەبجە چێندرا و هەڵمەتەکەش بەردەوامی دەبێت.