تومەن بەرامبەر دۆلار هاڕەی کرد

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

تومەن نزمترین ئاستی لەبەرامبەر دۆلار تۆماركرد و نرخی 100دۆلار لە بازاڕەكانی كوردستان گەیشتە پێنج ملیۆن و 250 هەزار تومەن

 جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە تۆڕی964ی راگەیاند: لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراودا لە سلێمانی بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە پێنج ملیۆن و 250 هەزار تومەن.

وتیشی “نزمبوونەی ئاستی تومەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەردەوام دەبێت و لەچەند رۆژی داهاتوودا زیاتر دادەبەزێت”.

ئەمە نزمترین ئاستە كە تومەنی ئێرانی پێیگەیشتبێت لەماوەی رابردوودا.

لەماوەی ساڵێكدا تومەن دوو ملیۆن و نیو بەهاكەی لەدەستداوە، لەسەرتای ساڵی 2022 بەهای 100 دۆلار بە سێ ملیۆن تومەن بوو، بەڵام ئێستا نزیكەی دوو ئەوەندە زیادیكردووە.