موەلیدەی کۆگاکە ئاگری گرتووە
کۆگایەک ئاگری گرت و نزیکەی سێ هەزار تۆن پەتاتە سووتان
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە سنووری قەزای شێخان کۆگایەکی ساردکەرەوە ئاگری گرتووە و تا ئێستا کونتڕۆڵنەکراوە، بەرگری شارستانیش دەڵێت، شەش تیمیان ناردووە.
کۆگاکە دەکەوێتە نزیک گوندی “زیناڤا میری” لە ناحیەی کەڵەکچی، بەهۆی ئاگرەکەوە سێ هەزار تۆن کە لەنێو کۆگاکەدا بوون، سووتاون.
ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، “شوێنی رووداوەکە بنکەی قەزای شێخانە، بەڵام تیمەکانمان بۆ هاوکاریکردن، رویشتوونە شوێنی رووداوەکە و خەریکی کونتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن”.
وتیشی، لەئێستادا شەش تیم لەوێن و زیانی گیانی نییە و تەنیا زیان بەر کۆگاکە و بەرهەمی پەتاتەی جوتیارانی ناوچەکە گەیشتووە.
پێداچوونەوە: هاوبەش