ئەلیکۆبۆن و ساندویچ پەناڵ قەدەغە کران

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

عێراق ئەلیکۆبۆن و ساندویچ پەناڵ لەکاری بیناسازی قەدەغە دەکات، بەڵام هێشتا لەهەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێک لەوبارەیەوە نەدراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا هۆکاری قەدەغەکردنی ساندویچ پەناڵ و ئەلىکۆبۆن بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کەدوو مادەن زوو گڕ دەگرن، لەگەڵ ئەمەشدا لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکانیش کێشەى تەنگەنەفەسی بۆ تیمەکانى بەرگری شارستانی دروستدەکەن. 

“هەرکەسێک پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت حکومەتی عێراق بە یەک ملیۆن دینار سزای دەدات، ئەگەر دووبارەشی بکاتەوە ئەوا دەدرێتە دادگا”. بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق وادەڵێت.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە تۆڕی964ی راگەیاند: ئەو پرسە تائێستا لە کوردستان هیچ بڕیارێکی لەبارەوە نەدراوە، “هەرچەندە لەسەر ئاستی بەرێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی گفتوگۆی ئەو بابەتە کراوە”.