لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان - گرافیک: 964
بڕیاری کۆمسیۆنە
سێ رۆژ وەک وادە بۆ گۆڕینی کاندیدان دانرا
ئەحمەد مستەفا
بە بڕیاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردانەکانی عێراق، کات درا بە هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان بۆ گۆڕینی کاندیدە دورخراوەکانیان، ئەوەش بەپێی بڕیارەکانی دەستەی کۆمسیاران.
وە دەبێ لە ماوەی سێ رۆژدا ناوی کاندیدی نوێ پێشکەش بکرێ.
بەگوێرەی نوسراوەکەی کۆمسیۆن بێت، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 20.8.2025، دەرچوێندراوە، ئەو بڕیارە ئەو کاندیدانە دەگرێتەوە کە دوور دەخرێنەوە، و پێویستە لە ماوەی سێ رۆژدا لە رۆژی دوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری دەرکردن لە ماڵپەڕی کۆمسیۆن، جێگرەوەیەک پێشکەش بکرێت.
کۆمسیۆن دەڵێ، دورخراوەکان ئەگەر شوێنگراوەیان پێشکەش نەکرێ، ئەوە لە دوای رۆژی 4ی ئەیلولی 2025، بەبێ جێگرەوە دەمێننەوە، چونکە ئەو لە رووی تەکنیکییەوە مەحاڵە دوای ئەو وادەیە جێبەجێ بکرێ.
دەستە و ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ ئەو بڕیارەی باسی لەوەکردووە، ئیدارەی هەڵبژاردنەکان ئەرکی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویستیان پێ سپێردراوە.
لەدواین بڕیاری، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بێبەشکردنی 542 کاندیدی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق راگەیاند.
کۆمیسیۆنەکە وتبووی، هۆکاری دوورخستنەوەکان جۆراوجۆرن، لەوانە گرتنەوەی رێکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەری، سنووردارکردنی تاوانکاری، هەروەها پرۆفایل و هەڵسوکەوت.