هەواڵەکان
مامۆستایانی ناڕازی جارێکی تر هاتنەوە شەقام
+964
ژووری هەواڵ
جارێکیتر مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی هاتنەوە سەرجادە و بۆ موچە و خراپی وەزعی گوزەرانیان دەنگیان هەڵبڕی، بەڵام ئەمجارە نە ژمارەیان زۆر بوو و نە گردبوونەوەکەش زۆری خایاند، بۆ 45 خولەک سایدێکی شەقامی سالمیان لەبەردەم پەروەردەی سلێمانی داخست و دواتر بێ ئەوەی هیچ وەعدێکیان پێبدرێ، شەقامەکەیان چۆڵکرد و رۆیشتنەوە ماڵەوە.
دەستەی مامۆستایانی ناڕازی گردبوونەوە و شەقامیان گرت
گردبوونەوەی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی کۆتاییهات
یەک کۆمەڵ شۆفڵ و حەفارەو گرێدەر لەلای گوندی هەنارانی خواروو تەقە تەقیان دێت، قۆڵیان هەڵماڵیوە بۆ تەواوکردنی بەنداوە گەورەکەی چەقچەق، ئەگەر پارەیان لێ نەبڕێت، تینوێتی سلێمانی دەشکێنن.
بەنداوە گەورەکەی چەقچەق تینوێتی سلێمانی دەشکێنێت
رۆژنامەنووسێک داوا لە نوخشە ناسیح پارێزگارى هەڵەبجە دەکات، هەر بەو هەلیکۆپتەرە سوورەی بەسەر ئاگرەکەدا دەسوڕایەوە، بچێتە بەغدا و قەرەبوو وەربگرێتەوە، ئەویش دەڵێ، “بەسەرچاو”.
ئاسۆ عەبدولـلەتیف لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی، “ئەو ئیجماع و ئیرادە و دڵسۆزیەی دروست بوو بۆ کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی ناوچەی کۆکۆیی، گرنگە، وانە و پەندی ئەخلاقی و سیاسیی لێوەرگرین”.
رۆژنامەنوسێک داوایەک لە پارێزگارى هەڵەبجە دەکا
ئەی رەقیب هەر ماوە قەومی کورد زمان، نایشکێنێ دانەیی تۆپی زەمان، هەموومان دەزانین ئەمە سرودی نیشتمانی و شیعری شاعیری ناودار دڵدارە، لە کارگەی مافوری کۆیە خانمێکی دەستڕەنگین خەریکی نەخشاندنی ئەم شیعرە و وێنەی شاعیرەکەیە لەسەر فەڕشێک، وەستاکەی ترسی هەیە فەڕشەکە تەواو نەکات و کارگەکە دابخرێ.