سەروو 66 دۆلارە

نرخی نەوت روولەدابەزینە

964+

شۆڕش قادری

چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردووە و ئەمڕۆش هەر بەرمیلێک لەسەروو 66 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 19.8.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 21 سەنت دیاری کراوە و بەروارد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.59٪ دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساسیش بە 62 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی 0.68٪ دابەزیوە.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت پەیوەندی بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و روسیاوە هەیە و شارەزایانی ئەو بوارە پێیانوایە ئەگەر کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا و ئۆکراین ئەنجامی هەبێ و ببێتەهۆی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین، پێدەچێ زیاتریش دابەزێ.

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە

نرخی نەوت جێگیرە

نرخی نەوت جێگیرە