"بڕیاری وەزارەتی ناوخۆیە"

لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕ و ئۆتۆمبێلەکانتان پارەی گەراجانە مەدەن

شۆڕش قادری

لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕ و ئۆتۆمبێلەکانتان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، پارەی گەراجانە مەدەن و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە رێی پێنەدراوە.

بەپێی ئاگادارییەکی هاتوچۆی سلێمانی، “هەموو جۆرە سوارڕەوێک کاتێک بەهۆی هەرجۆرە کەیسێکی یاسایی دەستی بەسەرداگیرا و نێردرا بۆ گەراجی دەستبەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستاندا، لەکاتی گێڕاندنەوەی سوارڕەوەکە بۆ خاوەنی شەرعی، هیچ جۆرە کرێیەکی گەراجانەیان لێ وەرناگیرێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.