دیمەنی ئەو ئامێری بیرهەڵکەندنەی دەستی بەسەرداگیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە سلێمانی
ئامێرێکی بیرهەڵکەندن دەستی بەسەردا گیرا
توانا نەقی
جیاواز لە جارەکانی دیکە لە ناو شاری سلێمانی لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە دەست بەسەر ئامێڕێکی بیر هەڵکەندندا گیرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاوکردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی خێرا لەلایەن مەفرەزەیەکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی و بەشی پۆلیسی دارستانی سلێمانی توانرا لەناو شاری سلێمانی دەست بەسەر ئامێرێکی بیر هەڵکەندندا بگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئامێرەی دەستی بەسەردا گیراوە لە جۆری بەرینەیە.
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە و رەوانەی لای دادوەرەی لێکۆڵینەوە کراوە.