دیمەنی ناوبازاڕی دەربەندیخان.وێنە.قایمقامیەتی دەربەندیخان
نابێت بۆ مەبەستی دیکە بەکاری بهێنن
شەمعی ئاوی تایبەت بە شارەوانی دەربەندیخان تەنیا بۆ ئاودان بە کەڵک دێت
964+
توانا نەقی
شارەوانی دەربەندیخان ئاگاداری خاوەن تەنکەری ئاو و تراکتحرەکان دەکاتەوە کە شەمعی ئاوی تایبەت بە شارەوانی تەنیا بۆ مەبەستی ئاودان بەکاردێت و نابێت بۆ هیچ مەبەستێکی دیکە سوودی لێ وەرگرن.
شارەوانی دەربەندیخان لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، شەمعی تایبەت بە شارەوانیان سەرەڕای ئەوەی ئاوی ئەو شەمعە جگە لە ئاودان بۆ هێچ مەبەستێکی تر نابێت بەکار بهێنرێت و مەرجەکانی تەندروستی تێدا نییە کەچی لەلایەن کەسانێک بۆ مەبەستی دیکە بەکاری دەهێنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سکاڵای یاسایی تۆمار کراوە و رێکاری یاسایی ئەگرنەبەر بەرانبەر سەرجەم ئەو کەسانەی کە شەمعەکەی شارەوانی بەکار ئەهێنن و رێگرن لە تەنکەرەکانمان کە رۆژانە بەمەبەستی ئاودان بەکاری ئەهێنن.
شارەوانی ئەوە دەڵێت، وشکبوونی هەر دارێک ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسانە و جێگاکە لەژێر چاودێری کامێرادایە و رۆژانە کامێراکان هەڵدەگیرێتەوە