به فڕۆكه‌ى ئێف 16 پێكراون
لە دوو بۆردومانى جیاوازدا شەش چەکداری داعش له سنوری کەرکوک کوژران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى پارێزگاى كه‌ركوك كوژرانى شه‌شه چه‌كدارى داعش راگه‌یه‌ندرا، كه به‌هۆى فڕۆكه‌ى ئێف 16 ـه‌وه پێكراون.
فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشكراى كرد، لە باشورى گوندى تەڵعیدە لە وادى شاى سنوورى شارۆچکەى داقوقى سەر بە پارێزگاى کەرکوک، بە فڕۆکەى ئێف 16، بۆردومانى مۆڵگەیەکى چەکدارانى داعش کراوە و بەهۆیەوە شەش چەکدار کوژراون و مۆڵگەکانیشیان خاپوور کراوە.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڵاویكردووه‌ته‌وه، كوژرانى ئه‌م داعشانه ئه‌مشه‌و نه‌بووه، به‌ڵكو دووجار و لە دوو کاتى جیاوازدا له‌رێگه‌ى بۆردومانه‌وە پێكراون، یەکەمیان لە 12.8.2025 و دووه‌میشیان له 14.8.2025 .
هێشتا ماوه زانیاری ووردتر له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسانه ئاشكرا بكرێن، بۆیه وه‌زاره‌تى به‌ركگرى عێراق له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه ده‌ڵێت ، دەرئەنجامى بۆردوومانەکان ئاشکرا نەکراون و لە ماوەکانى داهاتوودا رایدەگەیەنن.