گویندەلن گرین، کونسوڵی گشتیی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی كوردستان
چەندین خەڵاتی وەرگرتووە
كونسوڵە نوێیەكەی ئەمریكا لە هەرێم بناسن
محەمەد فاتیح
گویندەلن گرین، کونسوڵی گشتیی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی كوردستان دیپلۆماتکارێکی بەئەزموونه و چەندین خەڵاتی گەورەی بەدەستهێناوە.
گرین پێشتر وه‌ك جێگرى باڵیۆز له وڵاتى ئێسوپیا له ساڵانى 2023 تا 2025 خزمه‌تى كردووه و رابه‌رایه‌تى زیاتر له 1500 كارمه‌ند و بودجه‌ى كاركردن به بڕى 60$ ملیۆن دۆلار و 1.6 $ ملیار دۆلارى له پرۆژه‌كانى مرۆیی و گه‌شه‌پێدان كردووه.
كونسوڵخانەی گشتى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له هه‌ولێر بڵاویكردەوە، به‌درێژایی نزیكه‌ى 25 ساڵ كارى دیبلۆماسى، گویندەلن له پۆستى جۆراوجۆر له وڵاتانى ده‌ره‌وه و له واشنتۆن دى سى خزمه‌تی كردووه و بۆ ماوه‌یه‌كى درێژخایه‌ن ههڵسوڕینهرى كاروبارى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له وڵاتى ماڵتا بووه له ساڵى 2020 تا 2023، كه به‌رژه‌وه‌ندیه بازرگانى و ئه‌منیه‌كانى ئه‌مریكاى له‌ناوچه‌ى ناوه‌ندى ستراتیجى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست به‌ره‌وپێش بردووه.
له 2014 تاوه‌كو 2017، وه‌ك به‌رپرسى به‌شى كونسوڵگه‌رى له كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریكا له دوبه‌ى خزمه‌تى كردووه و سه‌رپه‌رشتى خزمه‌تگوزارى كاروبارى ڤیزاى ئه‌مریكى بۆ ئێران كردووه و له‌ساڵى 2009 تا 2011 شانبه‌شانى سه‌ركردایه‌تى سه‌ربازى وه‌ك سه‌رۆكى ئۆپه‌راسیۆن و پلانى نێوان ئاژانسه‌كان بۆ رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فغانستان خزمه‌تى كردووه.
شوێنى ئه‌ركه‌كانى تر‌ى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بریتین له پاراماریبۆ، سورینام، ئه‌مستردام له هۆڵه‌ندا و پریتۆریا له باشوورى ئه‌فریقا.
خەڵاتەكانی گویندەلن گرین:
-چه‌ندین جار خه‌ڵاتى كارامه‌یی باڵاى بۆ كاره ئاست به‌رزه‌كانى پێبه‌خشراوه.
– چوار جار خه‌ڵاتى رێزلێنانى باڵاى وه‌رگرتووه.
-خه‌ڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بۆ كارامه‌یی سه‌ركردایه‌تى كردن له شوێن و دۆخه سه‌خته‌كان پێبه‌خشراوه.
– دوو جار مه‌دالیاى رێزلێنانى بۆ خزمه‌تى هاوبەشی سەربازی و مه‌ده‌نى له‌لایه‌ن وه‌زیرى به‌رگریى پێشكه‌شكراوه.
بڕوانامەكانی:
-بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له زانكۆى تێكساس له ئارلینگتۆن به‌ده‌ست هێناوه.
– بڕوانامه‌ی ماسته‌رى له بوارى زانست و هونه‌رى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى له كۆلێژى فه‌رمانده‌یی و ئه‌ركانى هێزى ئاسمانى به‌ده‌ست هێناوه.
– بڕوانامه‌ى ماسته‌رى زانستى له ستراتیژى ئاسایشى نیشتمانى له كۆلێژى جه‌نگى نیشتمانى به‌ده‌ست هێناوه و زمانه‌كانى هۆڵه‌ندى و فه‌ره‌نسى و عه‌ره‌بى خوێندووه.
زانیاری زیاتر لەسەر ژیانی گویندەلن گرین:
-له شارى سان ئه‌نتۆنیۆ له ویلایه‌تى تێكساس له‌دایكبووه، وه‌ك كچی ئه‌فسه‌رێكى سوپاى ئه‌مریكا له وڵاتانى جیاواز له سه‌رانسه‌رى جیهان گه‌وره بووه و ئێستا ویلایه‌تى ئاركانساس به زێدى خۆى ناوده‌بات.
-هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ تره‌یسى گرین، فه‌رمانده‌ى خانه‌نشینى هێزى ده‌ریایی ئه‌مریكا كردووه و خاوه‌نى دوو منداڵن.