ئەمریکا پشتگیری لە رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکات

964+
توانا نەقی – هەولێر کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، لە میانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەشێک لە رۆژنامەنووسان، پشتگیری خۆیانیان بۆ رۆژنامەنوسان و راگەیاندنەکان بە گشتی لە هەرێمی کوردستان دەربڕیوە. ستافی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 12ـی كانوونی دووه‌م لەگەڵ رۆژنامەنووسان، دەربارەی ئازادی رادەربڕین، ئازادی راگەیاندن و هەروەها ئەو ئاڵنگارییانەی بەم دواییانە رۆژنامەنوسان و ناوەندەکانی راگەیاندن رووبەڕووی بوونەتەوە، گفتوگۆیان کرد. کونسوڵخانەی ئەمریکا دەڵیت، ئەو کۆبوونەوانەی لەگەڵ رۆژنامەنوسان دەیکه‌ن، بە دەرفەتی دەزانن چۆن زیاتر ئەمریکا بتوانێت داکۆکی لە ئازادی راگەیاندن و پاراستنی مافی رۆژنامەنووسان له‌ كوردستان بکات. کونسوڵخانەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، پێویستە رۆژنامەنوسان بتوانن کاری خۆیان بکەن بە بێ چاوترساندن و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و بە بێ ڕەزامەندی دادگا. نەمانی جیاوازیکردن لە سەر بنەمای سیاسی و هەڕەشەلێکردن و تۆڵەسەندنەوە لە رۆژنامەنووسان قبوڵکراو نییە و ئەوان دژی ئەو کارانەن، کونسوڵخانە وای راگەیاندووە.
كونسڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ناوبه‌ناو له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و بیڕوڕا و سه‌رنجه‌كانیان ده‌گۆڕنه‌وه‌.