ئەو خانوە پلاستیکەی بۆ شاردنەوەی بیرهەڵکەنەکە بەکارهاتووە. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
دوو کەس دەستگیر کران
لەژێر خانووی پلاستیک بیریان هەڵدەکەند و ئاشکرا بوون
ژووری هەواڵ
لە سنووری سیتەک دوو کەس ئامێری بیرهەڵکەندنیان بردووەتە ژێر ئەو خانووە پلاستیکانەی کە بۆ پێگەیاندنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەکاردێت، بەڵام لەکاتی هەڵکەندنی بیرەکەدا ئاشکرا بوون و دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.8.2025، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بە هاوکاری ئاسایش دوو کەسیان بەتۆمەتی هەڵکەندنی بیری نایاسایی لە ناحیەی سیتەک دەستگیر کردووە.
هاوکات دەستگیراوە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە و 66 بۆری و یەک ئامێری لەحیم کردن.
بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی دارستان و ژینگە، تاوەکو ئێستا لەم مانگەدا هەشت کەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەسەر بیرهەڵکەندنی نایاسایی دەستگیر کراون.