ڤیدیۆیه‌كیان بۆ 964 نارد و بۆیان چاره‌سه‌ركرا
هه‌فته‌یه‌ك بوو هاوڵاتیانى گه‌ڕه‌كى قه‌ره‌بووى هه‌ولێر زبڵ و خاشاكیان كۆنه‌كرابووه‌وه
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هاوڵاتیانى گه‌ڕه‌كى قه‌ره‌بووى هه‌ولێر له نزیك كه‌سنه‌زان له رێگه‌ى گرته‌ڤیدیۆیێكه‌وه داوایان له 964 كردبوو لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بكرێته‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكه‌كانیان كه ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه كۆنه‌كراوه‌ته‌وه، داواكه‌یان گه‌یه‌ندرایه شویچنى خۆى گه‌ڕه‌كه‌كه له نه‌مانى پاشماوه‌كان، هه‌ناسه‌یه‌كى هاته‌وه‌به‌ر.
ژیار جەلال بەرێوه‌بەری بەڕێوه‌بەرایەتی ژینگەپارێزی هه‌ولێر، دوایی بینینی گرته‌ڤیدیۆیەكە به 964ـى وت، هه‌ر ئه‌مڕۆ تیمەكان دەنێرن گه‌ڕه‌كه‌كه خاوێن ده‌كه‌نه‌وه.
حاجی شێرزاد، سەرپەرشتیاری تیمی ژینگەپارێزى كه زبڵ و خاشاكى گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان كۆده‌كرده‌وه، به 964ـى وت “بە ماوەی چوار كاتژمێر پێنج بارهەڵگر زبڵمان كۆكردۆتەوە هەر بارهەڵگری تۆنێك دەگرێت هەموو كۆلانەكانمان خاوێنكردۆتەوە”.
عوسمان حسێن عوسمان دانیشتووی گەڕەكه‌كەش، پێیوایه كەموكوڕی هەر دەبێت بەڵام ژینگەپارێزانیش كەمتەرخەمیان نەكردووە ئەگەر هەفتەیەك زیاتر زبڵ بمێنیتەوە كەس لەبەر بۆن خۆی راناگرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن