شار بە ژینگەپارێزانەوە جوانە

یەکەم شەوی جەژن 1500 تۆن زبڵ و خاشاک لە هەولێر کۆکرایەوە

شۆڕش قادری

ژینگەپارێزان جەژن و بۆنەکانیش ناوەستن و لە خزمەتکردن بەردەوامن، لە یەکەم شەوی جەژنی قورباندا، 1500 تۆن زبڵ و خاشاکیان لە هەولێری پایتەخت کۆکردەوە.

ژیار جەلال بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ـی وت، “شەوی رابردوو دوای چۆلبونی بازاری سەنتەری شار، هەڵمەتێکی بەرفراوانمان بۆ خاوێنکردنەوەی شەقام و شۆستە و بەردەمی دوکانەکانی ناوبازاڕ دەستپێکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکەیان تا بەربەیان بەردەوام بووە و بەشێکی زۆری شەقامەکانشیان شۆردووە.

ژیار جەلال وتیشی، دوێنێ بەتەواوی رۆژەکە تا شەو، 1500 تۆن زبڵ و خاشاکیان لە هەولێر کۆکردووتەوە.