لە گەڕەکێکی بەغدا
ئاگر ژیانی لە حەوت ئەندامی خێزانێک سەندەوە
ئەحمەد مستەفا
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، له گه‌ڕه‌كی ئورى به‌غدا ئاگر له ماڵێك كه‌وتەوە، به‌هۆیه‌وه حه‌وت ئه‌ندامی خێزانێک گیانیان له‌ده‌ستدا، میدیا عێراقییەکان لەزاری دەزگا ئەمنییەکانەوە دەڵێن، تائێستا هۆکاری كەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە.
لەگەڵ رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکانیش گەیشتنە شوێنى رووداوەکەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
میدیا عێراقییەکان لەزاری دەزگا ئەمەنییەکانەوە بڵاویان کردەوە، ئه‌مڕۆ له‌گەڕەکی ئوری شاری بەغدا، ئاگرێكی گه‌وره ماڵێكی به ته‌واوی سووتاندووە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه له‌ماڵه‌وه بوون، کە ژمارەیان حەوت کەس بوو و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ست دا‌وە.
تائێستا هۆکاری كەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە و تیمە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.