لە مێرگەپان 16 داری تەمەن 15 بۆ 20 ساڵ قەتڵوعام کران - وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
"تۆمەتبار دەستگیر نەکراوە"
لە مێرگەپان 16 داری تەمەن 15 بۆ 20 ساڵ قەتڵوعام کران
شۆڕش قادری
لە سروشتە جوانەکەی مێرگەپانی سلێمانی، 16 داری تەمەن 15 بۆ 20 ساڵ قەتڵوعام کران، ئەنجامدەری کارەکەش دەستگیر نەکراوە و هێشتا پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێ.
“لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی مێرگەپان، دەستگیراوە بەسەر 16 داری سروشتی بڕاوە کە تەمەنی دارەکان 15 بۆ 20 ساڵ دەبێت”، هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وای بە 964 وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک مەفرەزەکەی پۆلیسی دارستان چوونەتە شوێنەکە، کەس لەوێ نەبووە و نازانرێت کێ ئەو کارەی کردووە.
هێمن کەمەرخان وتیشی، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبار بەردەوامە و هەرکات دەستگیریان کرد، دەیدەنە دادگا.