"زیادکردنی هەژموونی ئێرانە"

سیناتۆرێک رەخنەی توند لە سەردانەکەی لاریجانی بۆ بەغدا دەگرێت

ژووری هەواڵ

سیناتۆرێکی کۆمارییەکانی ئەمریکا رەخنەی توند لە سەردانەکەی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بۆ عێراق دەگرێت و دەڵێت، چووە بۆ بەغدا بۆ ئەوەی “میلیشیا ئێرانییەکان کۆنتڕۆڵی تەواوی وڵاتەکە بکەن”.

جۆو ویڵسن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، سەرەڕای هەژموونی میلیشیاکان لە عێراق، ئەمریکا لە هاوکارییەکانی بۆ ئەو وڵاتە بەردەوامە و “ملیاران دۆلاری پێدەدات بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”.

بە وتەی ویڵسن، لاریجانی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق قاسم ئەعرەجی کۆبووەتەوە بۆ “دەرکردنی یاسایەکی فەرمی، کە رێگە بە میلیشیا ئێرانییەکان دەدات کۆنتڕۆڵی تەواوی وڵاتەکە بکەن”.

ئەو سیناتۆرەی کۆمارییەکان دەشڵێت، دۆناڵد ترەمپ و کۆمارییەکان رێگە بە ئێران نادەن “بەو جۆرە فێڵانە” هەژموونی خۆی لە عێراق زیاد بکات.