نیوە شەو گیراون

لە دهۆک 17 کەس لەسەر قومارکردن دەستگیر کران

ژووری هەواڵ

پۆلیسی دهۆک لە نیوەشەودا داویانە بەسەر کافێیەکدا و 17 کەسیان لەکاتی قومارکردندا دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 11.8.2025، پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، شەوی رابردوو لە کاتژمێر 12:00، تیمەکانی نوسینگەی مالتا لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دهۆک، 17 کەسیان لە کافێیەکدا دەستگیر کردووە کە سەرقاڵی قومارکردن بوون.

کافێکە لە سەنتەری شاری دهۆکە و تۆمەتبارەکان بەگوێی یاسای 389 لە سزادانی عێراقی دەستگیر کراون.

بەپێی یاسای سزادانی عێراقی 389، قومارکردن تاوانە و هەرکەس شوێنێک بکاتەوە قوماری تیا بکرێ، یان بەڕێوەیبەرێت سزاکەی زیندانیکردنە کە لە ساڵێک زیاتر نەبێ و پێبژاردن لە 225 هەزار زیاتر نەبێ.

هەروەها سزای مانگێک زیندانیکردنی بۆ هەرکەس داناوە کە لەو شوێنانە بگیرێن و قومار بکەن، پاشان هەر شتێکی تایبەت بە قومارەکە و پارەکانی قوماری پێکراوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و دادگا بۆی هەیە تا ساڵێک ئەو شوێنە دابخات کە تایبەت کراوە بۆ قومار.