-9000 عومرەکاری ئێرانی لەڕێی عێراقەوە دەگەڕێنەوە - وێنە: ئەرشیف
بە ئۆنلاین تۆمار کراون
زیاتر لە 2500 کەس ناوى خۆیان بۆ حەج تۆمارکردووە
964+
ژووری هەواڵ
تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 546 کەس لە هەرێمی کوردستان ناوى خۆیان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تۆمار کردووە، ئەمە بەگوێرەی داواین ئامارەی بەڕێوەبەرایەتیى حەج و عومرە.
ئەو هاوڵاتیانە تەنیا ئەمڕۆ لە رێگەی دەروازەى حەج، کە سیستەمێکى دیجیتاڵییە، خۆیان بەشێوەی ئۆنلاین تۆمار کردووە، بۆ چوون بۆ حەجى ساڵى داهاتوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10.8.2025، وێبسایتی ناو تۆمارکردن بۆ حەج کارا کرا و لەمەودوا بەشێوەى دیجیتاڵى ناوى خۆتان تۆمار بکەن. هاوڵاتیان ساڵانە دەتوانن لە رێگای ئەم وێبسایتەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.
چیتر ناونوسنى فۆرم نامێنێت و پێویست ناکات ئەوانەى خوازیارى حەجن، سەردانى هیچ شوێنێک بکەن، بەڵکو بە ئەلیکترۆنى ناوى خۆیان تۆمار دەکەن.
تێبینی: ئەم هەواڵە بە ژمارەی نوێوە لە کاتژمێر 10:50ـی شەو نوێکراوەتەوە