بۆ ساڵی نوێ

شەش بەشی نوێ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک دەکرێنەوە

هیڤی دێوالی – دهۆک

بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2025 بۆ 2026، بۆ یەکەمجار شەش بەشی نوێی خوێندن لە پەیمانگە و کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک دەکرێنەوە.

ئەندازیاریی ئاسایشی سایبەر لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری لە دهۆک، تەکنەلۆژیا دارایی لەکۆلێژی تەکنیکی کارگێری دهۆک، زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیا ئامێری پزیشکی لە کۆلێژی تەکنیکی دهۆک، کارگێری کار لە پەیمانگەی شەنگال و تەکنەلۆژیا سیستەمی بینایی لە پەیمانگەی تەکنیکی زاخۆ.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10.8.2025، سەرکەفت رەشید، وتەبێژ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک بە 964ی وت، تا ئێستا دیار نییە چەند خوێندکار لەم بەشە نوێیانە وەردەگیرێن، چونکە ژمارەی وەرگیراوان پەیوەستە بە سیستەمی زانکۆلاینەوە، لە کاتی چالاککردنی سیستەمەکە دەزانرێت چەند خوێندکار وەردەگیرێن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، لە پارێزگای دهۆک و قەزاکان و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە چوار زانکۆ و 15 کۆلیژ و شەش پەیمانگا پێک دێت، 43 بەشی جیاوازی خوێندن لەو پەیمانگە و کۆلێژانە هەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا