سلێمانی

ریکلامە نایاساییەکان لەسەر شەقام لابران

964+

توانا نەقی

شارەوانی سلێمانی دەیەوێت شار جوانتر دەرکەوێت بۆیە هەڵمەتی لابردنی ریکلامە نایاساییەکان و نائەندازەیەکانی لە چەند شوێنێک دەستپێکردووە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیمەکانیان لە شارەوانی راپەڕین هەستاون بە لابردنی ریکلامەکانی سەر شەقامی شاڕێی پێشمەرگە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ریکلامەکان بەشێویەکی نایاسایی دانراون  جگە لەوەش هۆکارێک بون بۆ شێواندنی شەقامەکە.

شارەوانی کۆمەڵێک وێنەی بڵاوکردووتەوە ئەوە دەردەکەوێت کە ئەو ریکلامانە بەشێکی رێک لەسەر شۆستەکانن و بە قەبارەی گەورە دانراون و بۆیە لە لابردنیدا شۆفڵیان بەکار هێناوە.