دیمەنێکی بیناکە ... وێنە: پارێزگای هەڵەبجە.
"بیناکە بکرێتە مۆنۆمێنت"
یادی 39 ساڵەی کارەساتی دڵتەزێنی بیناسووتاوەکەی سیروان کرایەوە
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى سیروانى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، یادی 39 ساڵەی کارەساتی دڵتەزێنی بیناسووتاوەکە کرایەوە، كه له‌ساڵانى هه‌شتاكان له ئه‌نجامى شه‌ڕى عێراق – ئێران بۆردومان كرا و 200 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
یاركردنهوهكه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لە هۆڵی قوتابخانەی ئامادەیی سورێن به‌ڕێوه‌چوو پارێزگار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانى ناحیه‌كه و كه‌سوكارى ئه‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستدابوو، مێزگردێكیان رێكخست
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه، لە مێزگردەكەدا، پاڵپشتی تەواوی پارێزگار بۆ داواكارییه‌كانى ئاماده‌بوون دووپاتكردەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست لەپێناو خزمەتی زیاتری ناحیەكە و بوژانەوەی لەسەرجەم سێكتەرەكاندا.
مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه‌ش كه به‌شداربووێكی مێزگرده‌كه بوو ده‌ڵێت، کۆنوسێک ئامادەکرا و بڕیارە بەرزبکرێتەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار، بۆ ئەوەی بینا سوتاوەکەی سیروان بکرێتە مۆنۆمێنتێک و هاوکات داواکاری کەسوکاری شەهیدانی بیناسوتاوەکە جێبەجێبکرێت و بەشێوەیەکی گشتی داواکاری خەڵکی ناحیەکە بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆژەکانی ناحیەکە بەکردار جێبەجێبکرێت.
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه یادكردنه‌وه‌ى ئه‌م رووداوه به رۆژێكی كارەساتبار و مێژووییەكان ده‌زانێت بۆ هەڵەبجەو شارەزوور و هەورامان كە دەرئەنجامی سیاسەتی وێرانکاری و جەنگی نێوان (ئێران عێراق) بووه و ئەو رۆژە ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتیانی راگوێزراوی گوندەکانی ھەورامان بۆ خۆپاراستنیان لە قوتابخانەیەکی ناحیەی سیروان خۆیان پەنادابوو، لە ئەنجامی بۆردومانێكدا بۆ سەر خوێندگاكە 200 ھاوڵاتی لە ژن، منداڵ و پیاو شەھید بوون و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.